بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک
وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەیەوێت بازنەی جەنگ
فراوانتر بکات.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: محه‌ممه‌د شیاع سودانی،
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی
كرد و تێیدا چه‌ند پرس و دۆسیه‌یه‌كی ناوخۆیی و ناوچه‌یی تاوتوێكران.
ئەمەش
هەیە: به‌شێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پرسی پێشهات و رووداوه سه‌ربازی
و ئه‌منییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێکرا.
چی
دیکە: سودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگەیاند، ئەنجومەن بەدواداچوونی بۆ پێشهاتەکان
و بارودۆخی ناوچەکە کردووە، په‌یامه‌كه‌ی
قه‌واره‌ی زایۆنی كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه،
پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی
بازنەی جەنگە له ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی: عێراق ئەو هەڕەشانە
رەتدەکاتەوە و بڕیاری جەنگ و ئاشتی بڕیارێکە بەدەست دەوڵەتی عێراقەوەیە و رێگە بە هیچ
لایەنێک نادرێت ئەو مافە زەوت بکات.
زیاتر:
سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كردووه بۆ تاوتوێكردن و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كان و
دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق.