بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی
کەسێکی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کارمەندێکی سەرژمێری راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند: بە
پشتبەستن بە رێنماییەكانی پاراستنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری، مەفرەزەكانمان لە
گەڕەكی زەهرای پارێزگای دیوانیە کەسێکیان دەستگیركردووە كە هێرشی كردووەتە سەر
كارمەندێكی سەرژمێری.
چی دیکە: تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە کارمەندانی سەرژمێری داوە و لە ئێستادا رادەستی لایەنە
پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری.
زیاتر: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن بە پێدانی
داتا و ئاماری ورد، لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان.