بابەتە
سەرەکیەکە: پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، خۆشبەختانە پرۆسەی سەرژمێری لەکەرکوک بە باشی
و تەندروست بەڕێوەدەچێت و هیچ رێگریەک لە
هاوڵاتیان نەکراوە بۆ گەڕانەوەیان.
لێدوانی
فەرمی: رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ
سەردانی لیژنەی باڵای ناوەندیمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی ئەو
بژمێرانە بکەین کە لەشاری کەرکوک کارەکانیان ئەنجام دەدەن و سوپاسی هەوڵ و
ماندووبونیان دەکەین.
ئەمەشی
وت: لە 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گستی دەستیپێکردووە و تا 12:00ـی
ئەمشەو و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، سوپاسی هێزە ئەمنیەکان و دەزگا میدیییەکان
دەکەین و هەوڵ و ماندوبونەکانتان بەشێکە لەسەرکەوتنی پرۆسەکە، نیشانی دەدەن چەند
بە ئارامی و بێکێشە بەڕێوەدەچێت.
چی
دیکە: لەژووری ئاگاداربوونەوە ئاگامان لە هەموو پرۆسەکەیە بەراستەوخۆ و وردیەکی
زۆرەوە، سەرجەم شوێنەکان بەرپرسی دیاریکراومان بۆ داناون بۆ ئاگاداربوون لە
پرۆسەکە و خۆشبەختانە پرۆسەکە لەکەرکوک بە تەندروستی بەڕێوەدەچێت.
زیاتر:
لەئێستادا سەردانی هەموو شوێنەکان دەکەین و چاودێری پرۆسەکە دەکەین و نامەوێت
مافی هیچ کەرکوکییەک بفەوتێت، هەروەها رێگری لە کەس نەکراوە بێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆی بۆ
سەرژمێری.