پشووی ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکان درێژ کرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری رایگەیاند، بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تاوەکو 10مانگی 12 درێژ دەکاتەوە،  بۆ ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ پڕ بکەنەوە.

ئەوەشی وت: دوای تەواوکردنی فۆڕمی یەکەم کە 20  و 21ی مانگ پشتراست دەکرێنەوە، قۆناغێکی دیکە دەست پێ دەکات کە زانیاری زیاترە، پێویستە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانیان لابێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕ بکەنەوە.

زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە تاوەکو  تەواوی پرۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا