بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ ناوچەیەکی غەززە نزیکەی 70 کەس گوژران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچه‌یه‌كی نیشتەجێبون لە غەزز دەیان کەس کوژران و برینداربون.

راگەیەندراوی فەرمی: میدیاکانی فەڵەستین بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ شوێنێکی نیشتەجێبون لە باکوری غەززە،  نزیکەی 70 کەس کوژران و 100 کەسی دیکەش  بریندار بوون.

زیاتر: تاوەکو ئێستا لە ناوچەکەدا گەڕان بەردەوامە بەهۆی ئەوەی هەندێک کەس بێسەروشوێنن لە ژێر داروپەرودا ماونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەری نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لە 7ی مانگی 10 ساڵی رابردوو دەستی پێکردووە،  تاوەکو ئێستا 43 هەزار و 985 فەڵەستینی کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و زیاتر لە 104 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا