لە نەخۆشخانەیەکی غەزە تەنیا یەک پزیشک ماوەتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 29/10/2024

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بە هۆی بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەکانەوە تەنیا پزیشکێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی غەزە ماوەتەوەو چارەسەری بریندارەکان دەکات. 

راگەیاندراوی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین رایگەیاند بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە، لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوری کەرتی غەزە، تەنها یەک پزیشک ماوەتەوە چارسەری نەخۆش و بریندارەکان دەکات.  

ئەمەش هەیە: دکتۆر خەلیل دەقران لە لێدوانێکیدا داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کارمەندانی پزیشکی بنێرن بۆ نەخۆشخانەکانی باکوری کەرتی غەزە و  وتی نەخۆشەکان خوێنیان لێ دەڕژێت بەهۆی نەبوونی چارەسەری پێویستەوە. 

لە لایەکی دیکەوە: سوپایی ئیسرائیل دەڵێت ئەندامانی حەماس ئەو نەخۆشخانەیەیان بەکارهێناوە کە دەکەوێتە ناو کامپی پەنابەرانی جەبەلیا و کاربەدەستانی تەندروستی غەزەش رەتیدەکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا