بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بڕیاری رێگەدان بە
بەکارهێنانی موشەکی دوورمەودا لەلایەن ئۆکرایناوە بە دروست نازانین و پەسەندیی
ناکەین.
لێدوانی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: هەروەک
چۆن پێش هەموو شتێک ئەم بڕیارەمان بە دروست نەزانی و پەسەندیشی ناکەین، لە
دەستپێکیەوە تاوەکو ئێستا پێمانوایە جەنگی ئۆکراینا و روسیا بە هەوڵدانی زیاتری
ئاشتیی و دیبلۆماسیی کۆتایی دێت، نەوەک بە چەک و خوێنڕشتنی زیاتر.
ئەمەشی وت: ئەم هەنگاوەی جۆو بایدن، وەک هەڵمەتێک بۆ خۆشکردنی جەنگەکە
دێت و دەبێتە هۆی کۆتایی نەهاتن و فراوانکردنی جەنگەکە، هاوکات وادەکات روسیا
کاردانەوەیەکی گەورەتر و تووندتری هەبێت.
زیاتر: بچووکترین هەڵە بکرێت لەو زەمینەیەی ئەم هەڵە گەورەیەی بایدن
دروستیکردووە، جیاواز نابێت لە ئاگربەردان لە باروت و داوا لە هەمووان دەکەین
وریاییانە هەڵسوکەوت بکەن.