بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی
دەرەوەی هەرێم لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێرییەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
چی وت: فەهمی بورهان رایگەیاند: هەر لە سەرەتاوە
تێبینیمان هەبوو لەسەر پڕۆسەکە، بەڵام جێبەجێکردنی سەرژمێری 1957 وەکو بنەمایەک بۆ
ئەم سەرژمێرییە هەواڵێکی باشبوو و بەشێک لە نیگەرانییەکانمانی رەواندەوە.
زیاتر: ئەم سەرژمێرییە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی
هەرێم بە گشتی باش بەڕێوەچووە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە هیچ نیگەرانییەکمان
سەبارەت بە پڕۆسەکە نییە.
ئەمەش هەیە: پێمانوایە لە هەندێک ناوچە بە تایبەت
گوندەکانی دەوروبەری خانەقین و کوڵەجۆ، دەرفەت نەدراوە تاوەکو ئێستا سەرژمێری
ئەنجامبدرێت.
لەلایەکی ترەوە: لە هەندێک شوێنی دەوروبەری مەخمور و
هەندێک شوێنی هاوبەشی دهۆک و نەینەواش تێبینیمان لەسەر پڕۆسەکە هەبوو، ئەوەی
ئامانج بوو لە پڕۆسەکە لەو شوێنانە بەدینەهاتووە.