ئەمریکا: رەنگە کۆتایی هاتنی جەنگی لوبنان نزیک بێت

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: حکومەتی ئەمریکا پێی وایە کە ئیسرائیل لە جەنگەکەیدا  لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی هەندێک ئامانجی گرنگی بەدەستهێناوە و پێدەچێت کۆتایی جەنگی نێوانیان نزیک بێت.

لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیسرائیل کۆمەڵێک ئامانجی گرنگی بەدەستهێناوە.

ئەوەشی وت: ئیسرائیل  لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، بەشێوەیەکی کاریگەر چەندین پێگەی گرنگی حزبوڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج،  لە ئێستاشدا پێدەچێت بگەینە چارەسەرێکی دیبلۆماسی.

زیاتر: لەلایەکی دیکەوە، ئامۆس هۆچشتاین نوێنەری ئەمریکا لە ئێستادا لە ئیسرائیلە  و بڕیارە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا