ئەستێرەیەکی دیکەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند، ڤینیسیۆس جونیۆر تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

راگەیەندراوی فەرمی: پەڕەی فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەنجامدراوە و  لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە، یاریزانەکە تووشی پێکانی ماسوولکەی قاچی چەپ بووە و هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ دۆخی پێکانەکەی دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، بەهۆی ئەو پێکانەوە یاریزانەکە سێ هەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.

هاوکات: یاریزانەکە لە یاریەکانی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەکانی؛ لیڤەرپوڵ و خێتافی و ئەتلەتیک بێلباو و جیرۆنا، ئەتلەنتا و رایۆ ڤایکانۆ بێ بەشدەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا