بابەتە سەرەکییەکە:
رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان
رادەگەیەنێت.
زانیاریی زیاتر:
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکرد: رەنگی پرتەقاڵی بۆ ئەم هەڵمەتە نێودەوڵەتییە لەلایەن
نەتەوەیەکگرتوەکانەوە هەڵبژێردراوە.
چی تر: بەوهۆیەوە ئۆفیسی
سەرەکی رێکخراوەکەمان لە ماوەی ئەم 16 رۆژەدا رەنگی پرتەقاڵی دەبێت.
داواکاری: لەم 16 رۆژەدا
وەک ئاماژەیەک بۆ پێکەوەبون لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان داوا لە هەمو
رێکخراو و دامەزراوەکان دەکەین، بە گڵۆپی پرتەقاڵی رەنگی ئۆفیسەکانیان پۆشبکەن.