رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

زیاتر: لە رونکردنەوەکەدا هاتووە: جەمال مستەفا تکریتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لێدوانێکی هەڵبەستراوی مەسرور بارزانی دەهێنێتەوە کە گوایە وتویەتی، دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردوە، ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نیە.

دەقی روونکردنەوەکە:

کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی، کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا ، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایە گوتویەتی (دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە)! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروست کراوە و سەرۆکی حکومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە.

ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

رێکخراوی CDO هەڵمەتێکی جیاواز رادەگەیەنێت

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرەی گەل بەشداری حکومەتی داهاتوو دەکات؟

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا