هەسارەیەکی نوێ دۆزرایەوە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: گروپێكی شارەزای بواری فەلەکناسی هەسارەیەكی نوێیان دۆزییەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەلەکناسە نێودەوڵەتییەکان هەسارەیەکی زەبەلاحیان دۆزیوەتەوە کە نزیکەی هەزار و 430 ساڵ لە زەوییەوە دوورە و چوار هێندە لە هەسارەی موشتەری گەورەترە.

زیاتر: هەسارەکە ناوی "NGTS-33b"ە  و دەکەوێتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر،  لەلایەن ئەو زانایانەوە دۆزرایەوە کە کار لەسەر پرۆژەی نێودەوڵەتی The Next Generation Transit Survey (NGTS) دەکەن بۆ دۆزینەوەی هەسارە نوێکان.

ئەمەش هەیە: فەلەکناسەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە دۆزینەوەی هەسارەی  NGTS-33b  هەنگاوێکی گرنگە، چونکە لە ئێستادا تەنها 11 هەسارەی دەرەکی گەورە ناسراون کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا