بابەتە سەرەکیەکە: شاندی باڵای
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی
دادگه‌ری کرد و کۆبونەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی
سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: پاش نیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێکی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به
ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تی،
پێشوازییان لێكرا.
ئەمەش هەیە: مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندەکەی یه‌كێتی بۆ لای سه‌رۆكی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، قسه و باس بوو له‌سه‌ر پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتووی هه‌رێمی
كوردستان و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حوكمڕانی.
چی دیکە: هەر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته خه‌می
هاوڵاتی و بژیوی، له پێشینه‌ی كاره‌كانی هه‌موو لایه‌ك بێت و حوكمڕانی به شێوه‌یه‌ک
بێت كه هاوڵاتی له سایه‌یدا به‌هره‌مه‌ند بێت.
هاوکات: جارێكی دیكه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ سه‌رنج و تێبینییه‌كانی كۆمه‌ڵی
دادگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو و جه‌ختی
له بڕیاری نه‌چوونه په‌رله‌مان كرده‌وه.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی یه‌كێتی
باسیان له رۆڵی گرنگی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرد له رابردوو و له ئێستاشدا ده‌توانن
به ئاماده‌بوونیان له په‌رله‌مان رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت.
چی تر: پرسی مووچه یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی به گرنگییه‌وه باسی
لێوه كرا و، داكۆكی كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته مووچه كه مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر
فه‌رمانبه‌رێكه، به‌بێ كه‌م و كورتی مشوری بخورێت و دابه‌ش بكرێت و سته‌م له فه‌رمانبه‌ران
نه‌كرێت.