بابەتە
سەرەکیەکە: مانگا بە ئاژەڵێکی دۆستی مرۆڤ دادەنرێت ، نەک تەنها بەهۆی گۆشت و شیرەکەیەوە،
بەڵکو بەهۆی ئەو رۆڵانەی کە دەیگێڕن لە هاوکاریکردنیان لە کشتوکاڵدا.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری (newsweek) بەرازیل خاوەنی گرانترین
مانگایە لە جیهان کە بە نرخێکی خەیاڵی دەفڕۆشرێت.
گرانترین مانگا لە جیهاندا
مانگای (ڤیاتینا-19) کە
لە جۆری نێلۆری بەڕازیلییە و بەهۆی گرانبەهای نرخەکەیەوە، کە گەیشتە (4 ملیۆن و
800) هەزار دۆلار سەرنجی وڵاتانی بۆ لای خۆی راکێشاوە و بەمەش بووە گرانترین مانگا
تاوەکو ئێستا لە جیهاندا دەفرۆشرێت.
زیاتر: ئەم مانگا ناوازەیە بە توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی
بەرز جیا دەکرێتەوە، ئەمە جگە لە بەرهەمهێنانی گۆشتی کوالیتی بەرز.
ئەمەش هەیە: هەروەها
بارستەی ماسولکەکانی بە خێرایی زیاد دەکات و کێشی زیاتر لە 2400 پاوندە (هەزار و 88 كیلۆ)ە.