خاڵە گرنگەکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان چیین؟

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئاگر بەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی کۆمەڵێک خاڵی گرنگ لەخۆ دەگرێت بە گوێرەی ئەو خاڵانە پێویستە سوپای ئیسرائیل لەماوەی 60 رۆژدا لە باشووری لوبنان بکشێتەوە و نابێت هیچ گروپێکی چەکدارییش لە باشووری لوبنان بمێنێت.

خاڵە گرنگەکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان:

حیزبوڵڵا و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکە لەنێو خاکی لوبنان مافی ئەوەیان نییە هیچ جموجوڵێکی سەربازی بەرامبەر ئیسرائیل ئەنجام بدەن.

نابێت ئیسرائیل هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەنێو خاکی لوبنان ئەنجام بدات.

ئیسرائیل و لوبنان دان بە گرنگی پرۆژە بڕیاری 1701ی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەنێن.

ئەو پابەندییە ماف لە ئیسرائیل و لوبنان بۆ بەرگریکردن لە خاکی خۆیان وەرناگرێتەوە.

سوپای لوبنان تاکە هێزی سەربازی دەبێت کە دەتوانێت لە ناوچەکانی باشووری لوبنان چەکی پێ بێت و جموجووڵی هەبێت.

هەر مامەڵەیەک بە چەک و تەقەمەنییەوە لەنێو لوبنان، دەبێت لەژێر چاودێریی و کۆنترۆڵی حکومەتی لوبنان بێت.

هەر کارگەیەک یان ناوەندێکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە لوبنان کە نایاسایی بێت، لەنێودەبردرێت.

هەر بنکە و کۆگایەکی سەربازی مۆڵەتی نەبێت، لەنێودەبرێت و هەموو چەکێکی بێ موڵەتیش دەستی بەسەردا دەگیرێت.

لیژنەیەکی تایبەت کە لەلایەن لوبنان و ئیسرائیلەوە پەسندکراو بێت، پێکدەهێندرێت و لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەست هاوکار دەبێت.

لوبنان هێزە فەرمییەکانی و سوپا لە ناوچە سنوورییەکان و خاڵە پشکنینەکان جێگیر دەکات.

ئیسرائیل بەشێوەی قۆناخ بە قۆناخ و لە ماوەی 60 رۆژدا هێزەکانی لە باشووری هێڵی شینی ناوچە سنوورییەکان دەکشێنێتەوە.

ئەمریکا کار بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر خاڵە سنوورییەکان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا