وتەبێژی یەکێتی: یەکێتی بەو بەرنامانە دەچێتە پەرلەمان کە بانگەشەی بۆ دەکرد

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی بەو بەرنامانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بڵاویدەکردنەوە دەچێتە پەرلەمان.

ئەوەشی وت: وەرگرتنی پۆستەکان و دابەشکردنیان بە گفتوگۆ دەکرێت، پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا هەوڵبدەین بەشێوەیەکی دروست کاربکەین بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا.

زیاتر: دوای یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەکرێتەوە، هەرچەندە بەشێوەیەکی نارەسمی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان کراوە، دەرگاشمان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە ئامادەی گفتوگۆ بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا