بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی چەند
پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
و سێ بڕگەی گرنگ تاوتوێ دەکرێن.
بڕگە گرنگەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:
بڕگەی یەكەم پرسی سێ موچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی
لە بەغدا و چارەسەرەکان تاوتوی دهكرێن.
بڕگەی دووەم خستنەڕووی ڕاپۆرتێکە لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی
قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان.
بڕگەی سێیەم پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت
كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.