بابەتە سەرەکیەکە: شەپۆلی سەرما و بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم کۆتای پێدێت.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئەگەر هەیە کەمێک بەفر ببارێت.
ئەمەش هەیە: لە سەنتەری پارێزگاکان
و سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تاوەکو و کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی
پچڕ پچڕی هەیە.
زیاتر: لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت.
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت،
پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە.
هاوکات: لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی
دادەبەزێت.