عێراق پشتیوانی لە ئاگربەستەکەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەکات

عێراق 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عێراق پشتیوانی لە ئاگربەستەکەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان دەکات و داواش دەکات هەمان هەنگاو لە فەڵەستین جێبەجێ بکرێت.

 راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی ئومێدەوارە ئەو ئاگربەستە کۆتایی بەو نەهامەتییانە بهێنێت کەبەسەر گەلی لوبناندا هاتووە.

ئەمەش هەیە: عێراق هەمیشە لە هەوڵدایە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی بەپەلە و ڕاستەقینە بگرێتەبەر، بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژی و دەستدرێژییانەی گەلی فەڵەستین لە غەززە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا