بابەتە
سەرەکییەکە: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دورخستنەوەی ئەندامێکی لیوای پاراستنی
سەرۆکایەتییەکەی راگەیاند.
راگەیەندراوی
فەرمی: سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە: ئەو ئەندامەی لە لیوای ئاماژەپێکراو دورخراوەتەوە،
سوودی لە پێگەی خۆی وەرگرتوە بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانی لە دەرەوەی ئەرکەکەی.
زیاتر: سەرجەم
هەڵسوکەوت و پێشێلکارییەکانی ئەو ئەندامە کەسی بون و هیچ پەیوەندییەکیان بە
سەرۆکایەتی کۆمارەوە نەبوە.
ئەمەش هەیە:
لەسەر بڕیاری سەرۆککۆمار دوای لێکۆڵینەوەکان، دەستبەجێ بڕیاری دورخستنەوەی ئەندامەکە
دراوە و رێککاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر.
بۆچی: چونکە
زیانی بە پێگە و ناوبانگی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق گەیاندوە.