بابەتە سەرەکییەکە: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی
عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری بودجە کرد.
کێ وتی: شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
رایگەیاند: هەوڵدەدەین رۆژی پێنجشەممە خوێندەوەی دوەم بۆ هەموارەکە بکرێت.
بۆچی: لەپێناو ئەوەی هەفتەی داهاتو کە دواین هەفتەی کاری
پەرلەمانی عێراقە، دەنگ لەسەر هەموارەکە بدرێت.
چی تر: لە ئێستادا تاکە بەربەست کە ماوە تێچوی بەرهەمهێنانی
نەوتە کە هەموار کراوە و بۆمان رەوانەکراوە، لە دوای دەنگدان هیچ بەربەستێک
لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نامێنێت.