بابەتە سەرەکییەکە: لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی روداوێکی هاتوچۆ رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
کێ وتی: سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای
سلێمانی بە BMC راگەیاند: روداوەکە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد رویداوە و تیایدا ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە مارکێتێکدا کردووە.
چی تر: ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بون و تاوەکو ئێستا ناسنامەیان دیارنییە.