121 خوێندکاری تر لە زانکۆکان وەردەگیرێن

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵا دو لیستی جیای ناوی وەرگیراوان لە زانکۆکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە: 56 خوێندکاری تر بەپێی ئەنجامی سکاڵاکانیان لە زانکۆکان وەردەگیرێن کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبوەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (65) خوێندکار/ قوتابى دیکە کە فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتایی، هەروەها (56) خوێندکار/ قوتابى دیکە بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە.
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى سکاڵاى بۆ کردنەوە و فۆڕمەکانیان گەیەنرایە قۆناغى کۆتایی، لەئەنجامدا (121) خوێندکار/ قوتابى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) گەڕایەوە.
بۆ ئەمەش وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.

لیستی وەرگیراوان لە رێگەی سکاڵاوە

لیستى وەرگیراوان ئەوانەى فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتای

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا