ئەردۆغان: ئەو دیوارە دەڕوخێنین کە تیرۆر لە نێوان کورد و تورکیا بنیادی ناوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ئەو دیوارە دەڕوخێنین کە تیرۆر لە نێوان کورد و تورکیادا بنیادی ناوە.

لێدوانی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: باخچەلی پێشنیارێکی بوێرانە و پێشکەوتووی پێشکەش کردووە ئێمە لەگەڵ بەڕێز باخچەلیدا لەسەر هەر بابەتێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی وڵات و نەتەوەکەمان بکات هاوڕاین و پێشوازی لە بانگەوازەکەی دەکەین.

ئەمەشی وت: ئێمە بە وردی لە کاریگەرییە سیاسی و ناوچەییەکان، مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەکەین و دیواری تیرۆری نێوان تورکیا و کورد دەڕووخێنین تورکیایەکی دوور لە تیرۆر بۆ نەوەکانی داهاتوو دابین دەکەین، راستگۆ و سوورین لەم ئەرکەدا.

زیاتر: خەباتمان لە دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت تاوەکو لەناودەچن و تورکیایەک رادەستی رۆڵەکانمان دەکەین کە تیرۆر و توندوتیژیی و سیاسەتی پشتیوانی کردنی لە تیرۆری تێدا نەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا