بابەتە سەرەکییەکە: نوێنەرێکی حزبوڵا لە پەرلەمانی لوبنان
بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەمڕۆ چەندجارێک ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکراوە.
چی وت: حوسێن حاج نوێنەری حزبوڵا لە پەرلەمانی لوبنان
رایگەیاند: ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی کوشتوە کە دەیانویست
بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.
زیاتر: رێککەوتنی ئاگربەست سنوردارە و راگرتنی شەڕ و
پێکدادانەکان زیان بە چەک و هێزەکانی "بەرگریکار" ناگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل
و حزبوڵا راگەیەندرا و بەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستەکە چوە بواری جێبەجێکردنەوە.