لوبنان: پشت بە پشتیوانیەکانی عێراق دەبەستین بۆ ئاوەدانکردنەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری ئابوری لوبنان رایگەیاند، ئێمە پشت بە پشتیوانی عێراق و دەستپێشخەری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دەبەستین بۆ ئاوەدانکردنەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەمین سەلام وەزیری ئابوری لوبنان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: حکومەتی لوبنان پشت بە پشتیوانی عێراق دەبەستێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی، سوپاسی حکومەت و گەلی عێراقی دەکەین بۆ پشتیوانی هەمیشەیییان لە لوبنان.

زیاتر: عێراق لوبنانی جێ نەهێشتوە و ئێمە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئاوەدانکردنەوە بەرز دەنرخێنین و سوپاسی حکومەت و گەلی عێراق دەکەین بۆ هەوڵ و کۆششەکانیان.

چی تر: کاری جددی بۆ قۆناغی دوەمی رزگارکردنی لوبنان دەستیپێکردوە و لایەنی ئەمەریکی جدییە بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست و گەیشتن بە قۆناغی ئاشتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا