بابەتە سەرەکییەکە: شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە
سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.
کێ وتی: دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
رایگەیاند" ئامانجی سەردانەکەی پارتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتو بو، ئێمەش
پێمان راگەیاندن بەشداری حکومەت ناکەین.
چی تر: هەڵوێستی گۆڕان روونە و وەکو ئۆپزسیۆن
دەمێنینەوە، چونکە ئێمە پێشتر ئەزمونی بەشداریکردن لە حکومەتمان هەبووە و بەداخەوە
ئەزمونێکی تاڵ بوە.
ئەمەش هەیە: هەفتەی داهاتووش چەند کۆبونەوەیەکی تر لەگەڵ
لایەنەکانی تر دەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ئاسۆیەکی رون نییە
لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت.