تەحریر شام چەند ناوچەیەکی لە سوریا کۆنتڕۆڵکرد

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: گروپێکی چەکداری لە سوریا چەند ناوچەیەکی کۆنتڕۆڵکردوە و شەڕ و پێکدادانەکانیش بەردەوامە.

سەرچاوە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: چەکدارانی تەرحریر شام توانیوایانە ژمارەیەک گوند و گەڕەکی شارەکانی ئیدلیب و حەلەب کۆنتڕۆڵ بکەن.

زیاتر: لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئەو گروپە چەکدارە لەگەڵ هێزەکانی حکومەت و گروپەکانی تر کە لە دوێنێ چوارشەممەوە دەستیپێکردوە، 47 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە 19یان ژن و شەشیان منداڵن.

بە ژمارە: بە هەمان هۆکار 299 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کە 32یان ئەفسەرن، 165 ئەندامی گروپی تەحریر، پێنج کەس لە گروپی (جیش النصر)، دوو کەس لە (جیش الآحرار)، سێ ئەندامی گروپە جیهادییەکان و نزیکەی 40 ئەندامی گروپ و رێکخراوەکانی تر کوژراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا