یەکێتی و یەکگرتو: پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێت

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد و لە سلێمانی کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: لەمیانی سەردانەکانی شاندی دانوستانکاری یەکێتی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە شاندەکە بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە.

ئەمەش هەیە: لەکۆبوونەوەکەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەردوولا ئامادەی بوون، پێکەوە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن کرا.

چی تر: لەبەشێکی کۆبونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتیان.

زیاتر: بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی باشتر کرایەوە کە بژێوی هاوڵاتیان و خزمەتکردنیان لە پێشینەی کارەکانی داهاتوو بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا