بابەتە سەرەکییەکە:
فەرماندەیەکی تری باڵای سوپای پاسداران لە وڵاتی سوریا کوژرا.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی
خوێندکارانی پەیوەست بە رێکخراوی بەسیجی ئێران بڵاویکردەوە: فەرماندەکە ناوی
کەیومەرس پورهاشمییە و لە شاری حەلەب کوژراوە، ناوبراو فەرماندەی راوێژکارانی
ئێران بوە لە سوریا.
زیاتر: پورهاشمی لە
هێرشێکی تیرۆرستی کە لەلایەن بەکرێگیراوانی سەر بە رژێمی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە،
بوەتە قوربانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە
دوێنی چوارشەممەوە، گروپی چەکداری تەحریر شام شەڕی لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا و
ژمارەیەک گروپی تر دەستپێکردوە و چەند ناوچەیەکیشی کۆنتڕۆڵکردوە، تاوەکو ئێستاش
شەڕ بەردەوامە.