ئێران: ئەوەی لە سوریا رودەدات پلانی ئیسرائیل و ئەمریکایە

جیهان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا رودەدات پلانی ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەو جموجۆڵانەی لە چەند رۆژی رابردودا لە سوریا رودەدات، بەشێکە لە پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکە و ناوچەکەیە.

ئەمەشی وت: جەخت لەسەر پێویستی هۆشیاری و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی دراوسێکانی سوریا دەکەینەوە بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەم پیلانە مەترسیدارە.

زیاتر: حەلەب و ئیدلب و دەوروبەرەکانیان بەشێکن لەناوچەکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان بە گوێرەی رێککەوتنی ئەستانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا