سوریا.. گروپە چەکدارەکان حەوت گەڕەکیان لە شاری حەلەب کۆنترۆڵکرد

جیهان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە پێشڕەوییەکانیان بەردەوامن و گەیشتنە ناو شاری حەلەب.

راگەیەندراوی فەرمی: هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا رایانگەیاند: هێزەکانمان چونەتە ناو ناوەڕاستی شاری حەلەب و رۆژئاوای ناوچەکە و دەستیان بەسەر حەوت گەڕەکی رۆژئاوای شارەکەدا گرتوە.

زیاتر: هێزەکانمان کۆلێژی سەربازی و کۆلێژی تۆپخانەیان لە گەڕەکی ئەلزەهرا لە شاری حەلەب کۆنتڕۆڵکردووە.

بیرخستنەوە: ماوەی چەند رۆژێکە ئەو گروپانە هێرشیان بۆ سەر دەوروبەری حەلەب دەستپێکردوە و ناوچەیەکی بەرفراوانیان دەست بەسەردا گرتوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا