بابەتە سەرەکییەکە: گرژییەکانی سوریا بەردەوامە لە زیادبون و بۆ
یەکەمجار گروپە چەکدارییەکان چونەتە ناو شاری حەلەبەوە کە دوەم گەورەترین شاری
وڵاتەکەیە.
سەرچاوە: روانگەی سوری بڵاویکردەوە: نیوەی شاری حەلەب کەوتوەتە ژێر
کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکانەوە.
لەلایەکی ترەوە: تۆڕی (العربیە) ئاشکرایکردوە: فڕۆکەخانەی حەلەب
داخراوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە هەڵوەشاوەتەوە، هەروەها
سەرجەم رێگاکان کە بەرەو ئەو شارە دەچن داخراوە.
چی تر: ئاژانسی رۆیتەرزیش ئاماژەی بەوەکردوە: دیمەشق بەڵێنی هاوکاری
زیاتری لەلایەن روسیاوە پێگەیشتوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێردا کەرەستەی
سەربازی روسیا بگاتە دەسرت سوریا.
ئەمەش هەیە: روسیا جەختی لەوەکردوەتەوە، هێزە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە 200 ئەندامی گروپە چەکدارییەکانیان لە
حەلەب و ئیدلیب کوشتوە.