عێراق: سەرجەم سنورەکانمان لەگەڵ سوریا داخست

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند،  سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا بە تەواوی داخراون.

لێدوانی فەرمی: قەیس المحمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە العراقیە راگەیاند: سەرجەم هێزە ئەمنیەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی عێراق و سەرجەم سنورەکانمان لەگەڵ سوریا بە تەواوی داخراون.

زیاتر: پابەندی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقین بۆ پاراستنی وڵاتەکە، هەروەها هێزەکانمان هەنگاوی گەورەیان ناوە لەسەر ئاستی ئەمنی و لە ئێستادا دۆخەکە گۆڕاوە لەوەی پێشتر هەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا