بابەتە سەرەکیەکە: ئەدهەم
عوسمان بارزانی، لەبارەی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکان بۆ سەر سوریا پەیامێكی بڵاوكردەوە.
چی وت: ئەو ھێرشانەی چەند رۆژێک لە مەوبەر
دەستیپێكردوە لە رۆژئاوای كوردستان و ھەندێک لە شارەكانی كۆماری عەرەبی سوری
زەنگێكی مەترسیدارە بۆ تێكچوونی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناڤین و جیھان و بەتایبەتی تر بۆ لە ناوبردنی
دەستكەوتەكانی 33 ساڵەی رابردوی گەلی كورد لە چوارچێوەی فیدڕاڵیدا لە باشوری
كوردستان و 13 ساڵەی دەسەڵاتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان.
ئەمەشی وت: ئەگەر ھەموو
لایەنە كوردیەكان بەبێ جیاوازی و خێرخوازەكان پێكەوە لە بەرامبەر ئەم شەڕە ھەڵوێست
وەرنەگرن و رێگا چارەیەک بۆ كێشەكان نەدۆزنەوە ئەم ئاگرە بەرۆکی ھەمو لایەنەكان
دەگرێتەوە.
زیاتر: ھەموومان بە ھەڵوێستی ماوەیەک پێش
ئێستای سەرۆككۆماری توركیا و ھەندێک لایەنی توركی خۆشحاڵ بووین كە باس لە چارەسەری
دۆزی رەوای گەلی كوردیان كرد لە باكوری كوردستان و پەنابردن بۆ دورگەی ئیمراڵی
کرد.
هاوکات: بە دروسترین رێگامان بینی بۆ دۆزینەوەی كلیلی چارەسەر كردنی دەرگای كێشەكان كە
دیارە ئەم كلیلە لە گیرفانی بەرێز عەبدالله ئوجەلان دایە.
چی تر: ھیوادارم ئێمە میللەتانی رۆژھەڵاتی
ناڤین كە خوای گەورە قەدەری پێكەوە ژیانی بە ئێمە بەخشیوە لە چوارچێوەی ھەڵكەوتی
جوگرافیمان دا بەرەو چارەسەریەک بڕۆین كە چیتر كێشەكان بۆ نەوەكانی داھاتوومان بە
جێنەھێڵین لە پێناو مانەوە لە دەسەڵات و دەسكەوتە تایبەتیەكان.