بابەتە
سەرەکییەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەرگرتنی قیستی پارەی
خوێندنی پاڕاڵێڵ و ئێوارانی دواخست.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتەکە بڵاویکردەوە: بڕیارەکە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و
خوێندنی باڵا دەگرێتەوە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خوێندکاران و داهاتی کەسوکاریان
و دواکەوتنی موچەکانیان.
دەقی
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و
قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
لە گشتاندنێکدا کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى
باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان
کراوە تیایدا هاتوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/
خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە
داراییەکانیان، بڕیارماندا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران
لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە
پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن.
هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە؛ پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە
مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات
و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.