ئێران: گرژیەکانی سوریا دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا

درێژتر لە هەواڵ 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ کەس و لایەنێک سود لە دۆخی ئیستای سوریا وەرناگرێت و دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی تیرۆر.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: دانوستانێکی گرنگم لەگەڵ سەرۆک ئەسەد و گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانەم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ئەنجامدا و گەشتەکەم لە دیمەشقەوە بۆ ئەنقەرە یەکێک بوو لە گەشتە دەگمەنەکان.

ئەمەشی وت: هەموومان هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە هیچ کەسێک سود لە شەڕێکی دیکە لە سوریا وەرناگرێت و ململانێکان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە.

زیاتر: ئێران لە شەڕی دژی تیرۆر، پاڵپشتی گەل و حکومەتی سوریا دەبێت و ئامادەیە لە رێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە هاوکاری لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا