بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بە میوانداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەکەن.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی بە میوانداری سودانی دەست پێدەکات و
باس لە چەند بڕگەیەکی گرنگ دەکرێت.
ئەمەش هەیە: یەکێک
لە بڕگەکان دەنگدانە بە ماددەی 36ـی پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لەلایەن
لیژنەی ئاسایش و بەرگری هاوکات، هەمواری یەکەمی
ماددەی پێنجەمی یاسای پاسەپۆرت ژمارەی 32ـی ساڵی 2015.
برگەیەکی دیکەش:
خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی پرۆژە یاسای ژمارەی 13ی ساڵی 2023ـی تایبەت بە
بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2024 – 2025 دەکرێت.
هاوکات: خوێندنەوە
بۆ پێنجەمین هەمواری پرۆژە یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی بە ژمارە 14ـی ساڵی 1974 کە لەلایەن
لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان ئامادە کراوە.