بابەتە سەرەکیەکە: زیاتر لە 700 سەربازی سوپای سوریا لە
دەروازەی قائیمی دیوی پارێزگای ئەنبارەوە هاتونەتە خاکی عێراق.
کێ وتی: بغداد الیوم لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیەوە
بڵاویکردەوە: زیاتر لە 700 سهرباز و ئهفسەری سوپای حكومهتی
سوریا خاكی وڵاتهكهیان بهجێهێشتوە و بۆ ناو سنوورهكانی عێراق پهڕیونهتهوه.
زیاتر: سەرباز و ئەفسەرەکانی سوریا پاش وەرگرتنی
رێگەپێدان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە لە دەروازی قائیمی دیوی ئەنبارەوە پەڕیونەتەوە
خاکی عێراق.
چی تر: سەرچاوەیەکیش لە پارێزگای ئەنبار گەیشتنی یەکە
سەربازیەکانی سوریا پشتڕاستکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە پێشوازیان
لێکراوە.