بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند، پێویستە لە هەموو چین
و توێژەکانی سوریاوە حکومەتێکی دیموکراسی دابمەزرێندرێت.
لێدوانی فەرمی: موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە سەکۆی "ئێکس"
رایگەیاند: دوای روخانی حوکمێک کە زیاتر لە 50 ساڵی خایاند لەسەر دەستی خەڵکی هەمو
مەزهەبەکانی سوریای خۆشەویست، ئەمڕۆ پێشبینی دیالۆگێکی تۆکمەی نەتەوەیی دەکەین.
زیاتر: بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی دیموکراسی کە هەموو مەزهەبەکانی گەل
کۆبکاتەوە بەبێ توندڕەوی، حوکمڕانی سەربازی، بۆ ئەوەی سوریای بتوانێت لە سەلامەتی
و ئاسایشدا بژی.
چی تر: چارەنوسی ئێمە یەکێکە و نابێت رێگە بدەین بە بیانوی ناکۆکی
ئاینی، تایفەگەری، سیاسی و نەتەوەپەرستییەوە دوژمن دابەشمان بکات.