سەربەست نەجمەدین - BMC TV
بابەتە سەرەکییەکە: ماوەی چەند رۆژێکە هەڵە یان لاوازییەکی ئەمنی لە بەرنامەی واتسئاپدا دۆزراوەتەوەو لە سەرانسەری جیهانیشدا کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە.
چی رویدا: تاڵ بێری کە یەکێکە لە توێژەرانی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی رایگەیاند هەڵەیەکی واتسئاپەکەی مێتا رێگە بە کەسی هێرشبەر دەدات ئەو فایلەی دەنێردرێت پاشکەوتبکرێت و لایەنی بەرامبەریش هەستی پێنەکات.
زیاتر: لە واتسئاپ تایبەتمەندییەک هەیە بەناوی "View Once" لەکاتی کاراکردنیدا، کاتێک بەکارهێنەر نامەیەک یان فایلێک بۆلایەنی بەرامبەر دەنێرێت لەکاتی کردنەوەی راستەوخۆ دەسڕدرێتەوە، بەڵام ئێستا لاوازییەکی ئەمنی وایکردوە بەبێ ئەوەی کەس نێرەر پێیبزانێ، فایلەکە پاشکەوتدەکرێت و دەتوانرێت زیاتر لە جارێکیش سەیربکرێت، کە ئەم هەڵەیەش کراوە بە ئێکستێنشن (پێوەکراوە)یەکی گوگڵ کرۆم و هەموان دەیانتوانی دەستیان پێبگات و تایبەتمەندییەکەی واتسئاپ بشکێنن.
ئەمەش هەیە: دوابەدوای ئاشکراکردنی ئەم لاوازییە، واتسئاپ نوێکردنەوەی بۆ بەرنامەکەی نارد و داوای لە بەکارهێنەریشی کرد بە زوی واتسئاپەکانیان نوێبکەنەوە، تا لەو کێشەیە بەدوربن، بەڵام هێشتا لای بەکارهێنەرانی کاردانەوەکان بەردەوامە.