بابەتە سەرەکیەکە: دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەینەوا بڕیاری 10 ساڵ زیندانیی
بۆ خاوەنی ئەو هۆڵەی حەمدیانیە دەرکرد کە ساڵی رابردوو ئاگری لێکەوتەوە و ژمارەیەکی
زۆری هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەلایەن دادگای تاوانەکانی نەینەواوە، بڕیاری 10 ساڵ زیندانیکردن بۆ خاوەنی هۆڵی
بۆنەکانی هەیسەم لە شارۆچکەی حەمدانییە دەرچوو.
باگراوند: لە مانگی نۆی ساڵی رابردودا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی قەرەقۆش لە حەمدانییە، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی ناو هۆڵەکە
گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، ئەم روداوەش کاردانەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی
زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.