بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیکردەوە
ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری پێشوی سوریا لە خاکی عێراقدا بێت.
لێدوانی فەرمی: میقداد میری وەزیری وتەبێژی وەزارەتی
ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق راگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە بونی ماهیر
ئەسەد، برای بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریا دەکەن بێ بنەمان.
زیاتر: داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەم
کە وردبن و ئاگاداربن لە گواستنەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.