ترەمپ: کەنەدیەکان دەیانەوێت ببنە 51ـەمین ویلایەتی ئەمریکا

جیهان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، کەنەدیەکان دەیانەوێت ببنە ویلایەتی 51ـەمینی ئەمریکا.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە سەکۆی " تروس" رایگەیاند: کەنەدییەکان پارەیەکی زۆر بە باج و پاراستنی سەربازی دەدەن، بەڵام بیرۆکەیەکی نایاب دەبێت ئەگەر ببنە ویلایەتێکی سەر بە ئەمەریکا.

زیاتر: هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، زۆرینەی کەنەدییەکان لەگەڵ ئەوەدان ببنە 51ـەمینی ویلایەتی ئەمەریکا.

پێشتر: دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدا باجی گومرگی لەسەر ئەو پێداویستیانە زیاد بکات کە لە کەنەدا و مەکسیکەوە رەوانەی وڵاتەکە دەکرێن، بەهۆی ئەمەشەوە ناڕەزایەتی فراوان دژی لە حکومەتی کەنەدا دروستبوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا