مەزڵوم عەبدی: ئامادەین ئاسایشی سنورەکان بە دەسەڵاتی نوێ بدەین

درێژتر لە هەواڵ 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامادەین بەرپرسیاریەتی ئاسایشی سنورەکان بە دەسەڵاتی نوێی سوریا بدەین.

لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاند: هەماهەنگیمان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا هەبوە لە دوەم ڕۆژی شەڕ و روبەڕوبونەوەکان لەگەڵ رژێمی ئەسەد، لەگەڵ ئەوەی هیچ رێککەوتنێکی پێش وەختەمان لەگەڵ بەرەی تەحریر شام نەبوە.

ئەمەشی وت: دیاریکردنی شێوەی سیستمە سیاسیەکەی دەسەڵاتی نوێ، بۆ ئیرادەی گەلی سوریا و گفتوگۆ دەستوورییەکان بەجێهێڵدراوە و هەسەدە ئامادەیە تێکەڵی سوپای سوریای نوێ بێت، بەڵام پاش رێککەوتن لەسەر شێوازە گونجاوەکەی.

هاوکات: هۆشداری دەدەین لە دروستبوونی کارەساتێک لە کۆبانێ لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا، سەرباری ئەوەی هەسەدە لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێشنیازی بۆ ئەنقەرە کردوە ناوچەکە لە چەک دادەماڵدرێت، بەڵام تا ئێستا تورکیا وەڵامی نەداوەتەوە.

زیاتر: داوای دیالۆگی راستەخۆ و گشتگیر و بەپەلە دەکەین لەپێناو دروستکردنی سەردەمێکی پڕ لە ئارامی و ئاشتی و ئاسایش، بۆ ئەوەی سوریا هەنگاوێک بۆ دوبارە ئاوەدانکردنەوە بنێت.

چی تر: ئامادەین، بەرپرسیاریەتی ئاسایشی سنورەکان بە دەسەڵاتی نوێی سوریا لە دیمەشق بدەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا