فاتیح سەنگاوی: ئێمە حزب بە هۆکارێک دەبینین بۆ خزمەتکردنی خەڵک

درێژتر لە هەواڵ 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی کۆنگرەی یەکگرتو رایگەیاند، یەکێک لە بڕگەکانی کۆنگرە لابردنی دوو خولی ئەمینداری گشتی ـە.

لێدوانی تایبەت: فاتیح سەنگاوی ئەندامی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتو و پەرلەمانتاری حزبەکە بە BMC راگەیاند: کۆنگرەی ئەمجارە تەعبیرە لە کوردستان و سەرجەم بەشە جیاوازەکانی تێدایە و ئێمە حزب بە هۆکارێک دەبینین بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

ئەمەشی وت: ئەو پەیڕەوەی کە دانراوە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە دیاریکراوە و چەندین بەش و دەزگامان جیاکردوەتەوە یەکخستوەتەوە، یەکێک لە بڕگەکانی کۆنگرە لابردنی دوو خولی ئەمینداری گشتی ـە.

زیاتر: ئەمەش رێگر نیە لە خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی ئەمینداری، ئەوەش پەیوەستە بەوەی کێ خۆی هەڵدەبژێرێت، تاوەک ئێستا کەس خۆی کاندید نەکردوە و ئەمینداری پێشوش بە بەڵی یاخود نەخێر هیچی نەوتوە بۆ خۆ کاندیدکردن.

چی تر: ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری بەشداریکردنی هەڵوەشاندەوە، دەتوانن بەشدار بن و بەگوێرەی پەیڕەوە رێگریان لێ نەکراوە و رێز لە بڕیاریان دەگرین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا