بابەتە
سەرەکیەکە: دوای ئەوەی بە شێوەیەکی سنوردار دەروازەی نێودەوڵەتیی قائیم کرایەوە،
جارێکی دیکە دەروازەکە بەروی هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی داخرایەوە.
کێ وتی: میدیاکانی
عێراق بڵاویانکردەوە، ماوەی دو رۆژە دەروازەی سنوری قائیم داخراوە و رێگا بە هیچ
هاوڵاتییەک نادرێت تێپەڕێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە: ئەو ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیانەی رێگایان پێدراوە تێپەڕبن بە بڕیاری دەسەڵاتێکی
باڵای ئەمنی بوە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: دەروازەی نێودەوڵەتیی قائیم، یەکەم دەروازەی سنوری نێوان عێراق و سوریایە،
لەدوای کەوتنی رژێمەکەی ئەسەد بە شێوەیەکی سنوردار بەروی هاتوچۆی بازرگانی و هاتوچۆی
هاوڵاتییان کرابووەوە.