سەعدی پیرە: هەفتەی داهاتوو یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

کوردستان 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ شاندی پارتی جارێکی تر لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆدەبنەوە.

لێدوانی فەرمی: سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 7ی کانوونی دووەمی 2025، لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

زیاتر: ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکیتی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم هاوکات، بڕیاردرا شاندێکی هاوبەش لەنێوان ئەو دوو حزبە پێکبهێندرێت بۆ ئامادەکردنی رەشنوس لەبارەی بەرنامەی حکومەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا