بابەتە سەرەکییەکە:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی سەریساڵی زاینییەوە
بڵاوکردەوە.
چی وت: ناوبراو
رایگەیاند: ساڵی نوێ لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت،
بەهیوای ئەوەی لەساڵی 2025 دا دەرفەتی بەدیهاتنی زۆر لە ئامانجە دواکەوتووەکانی
گەلەکەمان بڕەخسێت.
زیاتر: لەبەردەم ساڵێکی
نوێی هەستیار و یەکلاکەرەوەداین، بۆیە بەهیوام هەموومان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین
و پێکەوە کەموکوڕییەکان چاک بکەین، لە پێش هەموویانەوە گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک کە
سەرچاوەی سەرەکی هەموو هێز و دەسەڵاتێکن کە هەیە.